
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی ئەو بارانەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دووكان و دەربەندیخان و دهۆک بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیكردووە، بەجۆرێك بەنداوی دەربەندیخان لەدوای ساڵی 2019 ەوە جارێكی دیكە پڕبوو، دوای بەردانەوەی دوودەروازی سەرڕێژبوونی بەنداوەكەش زیانی بەچەند ناوچەیەكی گەشتیاری گەیاندوو هێشتاش مەترسی لەسەر بەردانەوەی ئاو ماوە.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە ڕووی لەهەرێمی كوردستان كردووە و هاوكات لە ئێرانیشەوە ئاو دێتە بەنداوەكەوە ئەمەوایكرد كە لەگەڵ پڕبوونی بەنداوەكە دوو دەروازەی سەرڕێژبوونی بەنداوەكە بكەینەوە، بۆیە داوامان لە هاوڵاتییان كردووە كە لە نزیك رووباری سیروان خۆیان بە دوربگرن لە رووبارەكە بەهۆی هاتنی داهاتێكی زۆری ئاوەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبەهۆی پڕبوونی بەنداوی دەربەندیخان و كردنەوەی دوو دەروازی سەرڕێژبوونی بەنداوەكە زیانێكی زۆری بە گوند و شوێنە گەشتیاریەكانی سەر روووبارەكە گەیاندووە بەتایبەت ناوچەی گەشتیاری ژاڵەناو كە بووەتە هۆی تێكدانی كەپرەگەشتیارییەكان و تێكدانی ناوچەی سەوزایی ئەو شوێنە گەشتیارییە، هاوكات ئیدارەی بەنداوەكە هێشتا مەترسییەكانی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكەیان بە بەردەوام زانیوە تا ئەوكاتەی كۆتایی بە شەپۆلی باران بارین دێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNبەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا رێژەی ئاو لە بەنداوی دووكان گەیشتووەتە زیاتر لە %52و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەرزتر بووەتەوەو لە ماوەی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵدا لە دوكان 536 ملم باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ بەنداووی دوكان پڕنابێت و سەرڕێژناكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









