“دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت”

كۆبوونه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت: “دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت”.
قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی خۆی لە هەوڵەکان بۆ پەکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی و رایگەیاند، “دواخستن و پەکخستنی هەڵبژاردن زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت”.
لە کۆبوونەوەکەدا، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژەی بەوەدا، “پێشتر هۆشداریمان دابوو کە هەر هەنگاو و هەوڵێک بۆ دواخستن یان پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم و شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت”. وتیشی: “پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و داهاتووی هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە چارەنووسێکی نادیاردا نەهێڵدرێتەوە”.
جەختیشی کردەوە، “هەڵوێستیان سەبارەت بە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ڕوونە و لە نیگەرانیانەوە بەرامبەر بە داهاتووی هەرێم سەرچاوەی گرتووە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









