
كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو بەتایبەت لەگەڵ نزیك بوونەوە لە جەژنی ڕەمەزان نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتە زیاد لە چوار هەزار دینار، بەڵام لەئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نزیكەی دوو هەزار دینار دابەزیوە، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكانیش هۆكاری دابەزینی نرخی مریشك دەخاتەڕوو.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی رابردوودا بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی دابینكردنی مریشك لەلایەن كێڵگەپەلەوەرییەكان و زیادكردنی هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق نرخی مریشك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە زیاد لە چوارهەزار دینار.
ئاماژەیان بەوەش كرد، لەدوای جەژنی ڕەمەزان و بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر مریشك و هەروەها زۆربوونی بەرهەمی كێڵگەپەلەوەرییەكان بووەتەهۆی ئەوەی نرخی مریشك بەردەوام ڕوولەدابەزین بكات، بەجۆرێك دوێنێ پێنجشەممە نرخی كیلۆیەک مریشكی زیندوو بە دوو هەزار و 100 دینار فرۆشراوە.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكان لەبری ئەوەی قازانج بكەن لە زیاندان، ئەوەش بەهۆی بێپلانی حكومەت و دابیینەكردنی پێداویستییەكان و هەروەها زۆری باج لەسەر كێڵگەپەلەوەرییەكان.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









