قسەی كۆتایی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، لە كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كۆتایی خۆی بۆ كردوون و جەختیكردووەتەوە لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەرامبەر بە بانكیكردنی مووچە و ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆ.
جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند، لە دواین كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و پارەی فەرمانبەرانی هەرێم وەڵامێكی ڕوونی داینەوە، جەختی لەوەكردەوە كە ناردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان و مانگەكانی داهاتووش پەیوەستە بە پابەند بوونی حكومەتی هەرێم بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیدرنی مووچە لە بانكە فیدراڵییەكانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بە بەغدا، هۆكارێکی دیكەی نەناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمە و بەوتەی سەرۆك وەزیرانی عێراق تا ئەو گرفتانە چارەسەرنەكرێن ناچنە ژێرباری ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بێ پابەند بوونی حكومەتی هەرێم بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەی پێویستە كە تێناگات بۆچی حكومەتی هەرێم هاوكاری وەزارەتی دارایی عێراق ناكات لە پێدانی زانیاری فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەوەی لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە دەستبكرێت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆ ئەوەی خۆشیان و فەرمانبەرانی هەرێمیش و ئێمەش لە حكومەتی عێراق لەو حاڵەتە ئیحراجییە ڕزگار بكەن كە مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









