داوا ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نێكى باڵا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له عێراق پێكبهێنرێت

وشكبوونى زێى بچووك له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه | فۆتۆ: SNN
SNN
ناوه‌ندى عێراقیى بۆ چاودێرى ژینگه داواكارییه‌كى ئاراسته‌ى حكومه‌تى فیدراڵى كردووه به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى ئه‌نجوومه‌نێكى باڵا به ئامانجى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شه‌وهه‌وا له‌سه‌ر ژینگه‌ى عێراق.
ناوه‌نده‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ى ئايار، بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكراى كردووه، “داوایان له حكومه‌تى فیدراڵى عێراق كردووه كه ئه‌نجوومه‌نێكى باڵا به به‌شدارى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ردوو حكومه‌تى ناوه‌ند و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروستبكات به‌مه‌به‌ستى داڕشتنه‌وه‌ى ستراتیژێكى نیشتمانى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ژینگه‌ى عێراق و كۆنترۆڵكردنى سه‌رچاوه‌كانى پیسبوونى ژینگه‌ى عێراق”.
به‌پێى به‌یاننامه‌ى ناوه‌نده‌كه، “ئامانجى پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له حه‌وت خاڵى سه‌ره‌كیدا كۆكراوه‌ته‌وه كه بریتین له
1. ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و كێشانه‌ى ئێستا له‌نێو وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق بوونیان هه‌یه، په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌ته‌كانى تره‌وه هه‌یه.
2. داڕشتن و سه‌رپه‌رشتیكردنى ستراتیژى نیشتمانى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، به‌ستنه‌وه‌ى به پلانێكى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام.
3. دابینكردنى پاڵپشتى دارایی بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى و ده‌سپێشخه‌رییه‌كانى تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا.
4. به‌دواداچوونكردن بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستپێشخه‌رییی نیشتمانى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گازه ژه‌هراویه‌كان.
5. داواكردنى پاڵپشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا.
6. جێگه‌كردنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ى چه‌مكى تایبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له پڕۆگرامه‌كانى خوێندندا.
7. به‌شداریپێكردنى میدیا له هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









