چەند بڕیارێک لەبارەی دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەردەچێت

SNN
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لهگهڵ دوکاندارو کاسبکارانی زیانلێکەوتوی بازاڕی قەیسەری هەولێر كۆبوهوهو 11 بڕیاری لهبارهی زیانلێكهوتووانهوه ڕاگهیاند.
بهگوێرهی یهكێك لهبڕیارهكان، هەر دوکاندارێک بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە، پارەی لەناو دوکانەکەی (تەنها دیناری عێراقی) سوتابێتو بەڵگەی پێویستی لەبەر دەستبێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت هاوکاری دەبن بۆ قەرەبوکردنەوەی لەبانکی ناوەندی لقی هەولێر.
لە بڕیارێکی دیکەدا هاتووە: ” هەڵگرتنی سەرجەم سەرپێچی و زێدەڕۆییەکان و هەموو ئەو مەترسیانە کە دەبنە هۆکاری دروستبوونی ڕووداوی لەمشێوەیە، بە تایبەتی نەهێڵانی هەڵواسینی پەردە لە دوکانەکان کە هۆکاری سەرەکی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بووە.”
هەروەک ئاماژە بەوەشکراوە: ” سەرجەم ئەو دوکاندارانەی کە لە ئاگر کەوتنەوەکەدا زەرەمەندبوون لە کرێی (6 مانگی) زبڵ و خاشاک و تابلۆی دوکانەکانیان دەبەخشرێن.”
راگهیهندراوێك لهپارێزگای ههولێرهوه:
چەند بڕیارێک لەبارەی بازاڕی قەیسەری هەولێر:
ئەمرۆ یەکشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی بەرپرسانی لایەنی پەیوەندیدار، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە سەرجەم دوکاندار و کاسبکارانی زیانلێکەوتووی بازاڕی قەیسەری هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵیان، پارێزگاری هەولێر، وێڕای نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر سووتانی بازاڕی قەیسەریی و هاوخەمی لەگەڵ دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕەکە، ئاماژەی بەوەدا، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، لە ئێوە زیاتر دڵگران و خەمبارین بەو ڕووداوەی لە بازاڕی قەیسەری هەولێر ڕوویدا، لە هەولێر کار و کەسابەتی کاسبکاران لە سەروی هەموو شتێکەوەیە و دڵنیابن کە بەتەنها جێتاناهێڵین و ئەوەی لە تواناماندابێت درێغی لێناکەین، جەختیشی لەوەکردەوە کە هەموو خەڵکی شاری هەولێر وەک ئێوە بگرە زیاتریش دڵگران و خەمبارن بە سووتانی ئەو بازاڕە، چونکە (بازاڕی قەیسەری و قەڵا و منارە) ناسنامەی شارەکەمانە.
ئاشکراشی کرد، لێکۆڵینەوە لە دەستنیشانکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوکە بەردەوامە، ئێوەش هەر کەسێک گومانێک یان زانیارییەکی لایە سوپاستان دەکەین هاوکاری تیمەکانی لێکۆڵینەوە بکەن، دڵنییاشتان دەکەینەوە لەم نزیکانە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکرێت و هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوە ڕادەگەیەنرێت.
پاشان پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە چەند بڕیارێکدا کە لە بەرژەوەندی کاسبکارانی بازاڕەکە و لە پێناو پاراستنی شوێنە گشتییەکان و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە وەرگیراوە، لەوانە:-
یەکەم/ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە هۆکاری کارنەکردنی سیستەمی جێگیری ئاگر کوژێنەوەی بازاڕی قەیسەری.
دووەم/ پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی سەرتاسەری بازاڕەکە و کردنەوەی بە ڕووی هاوڵاتییان.
سێیەم/ لەو شوێنەی بازاڕی قەیسەری کە بە هۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە زوترین کاتدا دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی ناوەوەی دوکانەکان و دەرەوە و کۆڵانەکان و سەقفی گشتیی بازاڕەکە.
چوارەم/ چارەسەرکردنی سەرجەم کەم و کوڕییەکانی ئاو و کارەبای بازاڕەکە.
پێنجەم/ هەڵگرتنی سەرجەم سەرپێچی و زێدەڕۆییەکان و هەموو ئەو مەترسیانە کە دەبنە هۆکاری دروستبوونی ڕووداوی لەمشێوەیە، بە تایبەتی نەهێڵانی هەڵواسینی پەردە لە دوکانەکان کە هۆکاری سەرەکی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بووە.
شەشەم/ ئەو پاسەوانانەی کە بۆ پاراستنی بازاڕی قەیسەری هەولێر دانرابوون لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتی سیکیوریتی، نامێنن و لە شوێنی ئەوان پاراستن و ئەمنییەتی بازاڕەکە بە پۆلیس سپێردرا.
حەوتەم/ هەر دوکاندارێک کە کرێچی حکومەت بێت و لەو ئاگر کەوتنەوەیە زەر و زیانی پێگەیشتبێت، لە کرێی یەک ساڵی دوکانەکەی دەبەخشرێت.
هەشتەم/ سەرجەم ئەو دوکاندارانەی کە لە ئاگر کەوتنەوەکەدا زەرەمەندبوون لە کرێی (6 مانگی) زبڵ و خاشاک و تابلۆی دوکانەکانیان دەبەخشرێن.
نۆیەم/ سەرجەم ئەو دوکاندارانەی کە لە ئاگر کەوتنەوەکەدا زیانیان پێگەیشت، بۆ ساڵی 2023 لە (50%) ی باج و بۆساڵی 2024 لە (100%) ی باج دەبەخشرێن.
دەیەم/ هەر دوکاندارێک بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی قەیسەری زەرەرمەند بووبێت، دوای وەرگرتنی نووسراوی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، دەتوانێت لە وەرگرتنی قەرزی بێ قازانج لە “بانکی جیهان” بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی بۆ ماوەی (24) تاکوو (36) مانگ سوود مەندبێت.
یازدەیەم/ هەر دوکاندارێک بە هۆی ئاگرکەوتنەوەکە، پارەی لە نێو دوکانەکەی ((تەنها دیناری عێراقی)) سووتابێت و بەڵگەی پێویستی لە بەر دەست بێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت هاوکاری دەبن بۆ قەرەبووکردنەوەی لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر.
سەرجەم لایەنەکان ڕاسپێردراون لەگەڵتان دابن لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە و ئێمەش بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارتانین، ئێوەش هەماهەنگی تیمەکانبن، لە ئەمڕۆوە دەست بکەن بە نۆژەنکردنەوەی دوکانەکانتان و دەست بە کار و کاسبی خۆتان بکەنەوە، دڵنیاشبن وەکوو پارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی پێویست بێت درێغی لێناکەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









