
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جارێکی دیکە دژایەتی وڵاتەکەی بۆ هێرشی زەمینی تەلئەبیب بۆ سەر رەفەح دووپات کردەوە و هۆشداری دا کە دوور نییە واشنتۆن ناردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە زیاتر رابگرێت.
ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ یوئاڤ گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە راشکاوی جەختی لەسەر دژایەتی ئەمریکا بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی بەربڵاوی زەمینی بۆ سەر رەفەح کردووەتەوە و داواشی کردووە، بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی خاڵەکانی چوونە ژوورەوە بۆ کەرتی غەززە زیاتر بکرێن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەشی کردووە، کە لە ئەگەری دەستپێکردنی هێرشێکی زەمینی بەرفراوان بۆ سەر رەفەح دوور نییە ئیدارەی کۆشکی سپی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل زیاتر سنووردار بکات.
پێشتر و لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا جۆ بایدن فەرمانی کرد بە رێگری لە ناردنی چوار هەزار بۆمب بۆ سوپای ئیسرائیل، ئەمەش کاردانەی توندی تەلئەبیب و پشتیوانانی ئەو وڵاتە لە ناوخۆی ئەمریکای لێکەوتەوە.
بلینکن لە رۆژانی رابردوودا لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکردبوو، تاکتیکە سەربازییەکانی ئیسرائیل زیانی گیانی زۆری بە مەدەنییەکان گەیاندووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
14كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









