
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بە شێوەی ئەلیكترۆنی ڕەوانەی بەغدا كردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق داوایەكی نوێی ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە كە دەبێت لیستی مووچە بە نوسراو بەشێوەی پرینتكراو ڕەوانەی بەغدا بكەن، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش وادەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە لەمانگەكانی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەشێوەی ئەلیكترۆنی و لەڕێگەی سیدییەوە ئاراستەی بەغدا كردووە، بەڵام بۆ مانگی نیسان وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتیكردووەتەوە كە بەوجۆرە پارە ڕەوانەی هەرێم بكات.
ئاماژەی بەوشكرد، هەر ئەمڕۆ داوایان لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كردووە كە ئەو لیستەی بەشێوەی ئەلیكترۆنی ڕەوانە كراوە بەهەمان شێوە بە نوسراو بەشێوەی چاپكراو ڕەوانەی بەغدای بكەن، بۆ ئەوەی بەراوردی بكەن لەگەڵ ئەو لیستەی كە بەشێوەی ئەلیكترۆنی ڕەوانە كراوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەریم ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لیستەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق داواكراوە بۆبەغدا دەنێردرێت و بەم نزیکانە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەکرێت، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق هیچ داواكارییەكی دیكە ئاراستەی هەرێم نەكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









