به‌رهه‌م ڕه‌ئوف ئه‌و سكاڵایه‌ى پوچه‌ڵده‌كاته‌وه كه له دادگاى فیدراڵى تۆمارى كرد

پارێزه‌رى ڕاوێژكار به‌رهه‌م ڕه‌ئوف | فۆتۆ: SNN
SNN
پاش ئه‌وه‌ى پارێزه‌رێك به‌ناوى به‌رهه‌م ڕه‌ئوف سكاڵایه‌كى له دادگاى فیدراڵى عێراق تۆمار كرد به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یاساى قه‌ده‌غه‌ى فره‌ژنى له هه‌ریمى كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ى ئایار، ئه‌و پارێزه‌ره بڕیاریدا سكاڵاكه‌ى پوچه‌ڵ بكاته‌وه.
بەرهەم ڕەئوف، پارێزەری ڕاوێژكار و سكاڵاكار له‌باره‌ى سكاڵایه‌كه‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: “لە بەرواری 17ى ئازار، دوای ئەوەی داوایەكی یاساییم تۆماركرد لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، تایبەت بە نادەستووری ماددەی (1) لە یاسای ژمارە (15)ی ساڵی (2008) پەرلەمانی كوردستان، پاش ئەوەی بەرێزان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داواكەیان قبوڵ كرد، لە بەرواری 12ى ئایار، یەكەم دانیشتنی دادگا بەرێوەچوو، تیایدا بەندە تیانووسی خۆمم پێشكەشی سەرۆك و ئەندامانی دادگای ناوبراو كرد، ئەوەبوو دواتر دادگا بریاڕیدا بە دواخستنی دادبینی لە داواكەدا بۆ بەرواری 30ى حوزه‌یران، بە مەبەستی وردبینی و بریاردان لە داواكەدا”.
له به‌شێكى تر‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پارێزه‌ره راوێژكاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “دوای ئەوە لە بەرواری 13ى ئایار قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای كرد، كە واز لە داواكە بهێنم، ئەمەش بەهۆی زۆری ناڕەزایی رێكخراوەكان و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان هەستام بە پێشكەشكردن و بەرزكردنەوەی داواكاری پوچەڵكردنەوەی داواكە بۆ بەردەستی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق”.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پارێزه‌ره راوێژكاره ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “هەرچەندە من پێموایە كە ئەم یاسایە لە كاتی ئێستادا لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت، گرفتی دروستكردووە، بەڵام بەندە لەبەر داواكاری جەنابی كاك قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ئەمڕۆ 13ى ئایار، هەستام بە پێشكەشكردن و بەرزكردنەوەی داواكاری پووچەڵكردنەوەی داواكە بۆ بەردەستی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









