حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا 200 مووچه‌خۆر ته‌وتین كراون

ئامێری پاره‌دانى ئەلیکترۆنی ATM | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) ئاشكراى ده‌كات، تاوه‌كو ئێستا 200 مووچه‌خۆرى هه‌رێمى كوردستان له بانكى (TBI) ته‌وتین كراون، ده‌شڵێت: “ناتوانین ئه‌و گرێبه‌ستانه ئاشكرا بكه‌ین كه له پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من)دا له‌گه‌ڵ بانكه‌كان واژوومان كردوون”.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 13ى ئایار،له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “هیچ جیاوازیه‌ك نییه له‌نێوان پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) و دابه‌شكردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه به‌پێى بڕیارى دادگاى فیدراڵى، ماوه‌ى چوار رۆژه ته‌وتینى مووچه له‌ڕێگه‌ى بانكى (TBI) ده‌ستیپێكردووه”.
وتیشى: “200 مووچه‌خۆرى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى بانكى (TBI) ه‌وه ته‌وتینكراون و هه‌ژماریان بۆ كراوه‌ته‌وه”.
به وته‌ى عه‌زیز ئه‌حمه‌د، “مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كیتابى فه‌رمى كردووه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و پێى وتووه: ته‌وتینى مووچه‌مان ده‌ستپێكردووه”.
به‌رپرسى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “هیچ جیاوازیه‌ك نییه له‌نێوان پرۆژه‌كه‌ى ئه‌وان و ته‌وتینى مووچه له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه” و ده‌شڵێت: “متمانه به‌و قسانه ناكه‌م كه ده‌ڵێن: هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان متمانه‌یان به هه‌ژمارى من نییه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراشیده‌كات، “ناتوانن ئه‌و گرێبه‌ستانه ئاشكرا بكه‌ين كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه كردویانه كه له‌نێو پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من)دا هه‌ن”، و ده‌شڵێت: “ئێمه بانكه تایبه‌ته‌كانمان هه‌ڵبژاردن بۆ پرۆژه‌كه‌مان چونكه بانكه حكومیيه‌كان ناتوانن خزمه‌تگوزارى ئه‌وتۆ پێشكه‌ش بكه‌ن”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









