پهیامى بافڵ جەلال تاڵەبانی لهبارهى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بهرهبهیانى ئهمڕۆ سێشهممه، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەکگۆرک، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین رووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی سەقامگیری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی دیموکراسی لەناوچەکەدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، “هەڵبژاردن مافێکی سەرەتایی هاونیشتمانییان و پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی نوێبوونە و گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانیدا. بۆیە بە هەمووشێوەیەک دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دروستبکەن و قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەو رووخسارە گەشەی هەرێمەکەمان کە هەوڵی بۆ دەدەین، بکەوێتە مەترسییەوە”.
لەبارەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و هەوڵەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکا لە پڕچەککردن و خێراترکردنی پرۆسەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی: “هەوڵەکان جێی بایەخە و بە رێزەوە لێی دەڕوانین، بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەنێوان هێزی پێشمەرگە، هێزە عیراقییەکان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتدەکەینەوە”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی رێککەوتنی نوێی نێوان عیراق و ئەمریکا کرد و رایگەیاند، “پێویستە هەموو هەنگاوەکان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکاندا بن و بڕیارەکان لەپێناو ئاشتی و ئاوەدانیی وڵاتدا بێت”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









