حكومهتى ههرێم ئامادهكارییهكانى بۆ ئهنجامدانى سهرژمێرى گشتى دهستپێكرد

كۆبوونهوهى ئهنجوومهنى وهزیرانى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN
دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاڤاهیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ تاووتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی سەرژمێریی گشتی كۆدەبێتەوە.
ئهمڕۆ سێشهممه 14ی ئایار، حكومهتى ههرێمى كوردستان بڵاویكردهوه، “بە سەرۆکایەتیى وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، وەزارەتی پێشمەرگە، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری، دەستەی ئامار، دەستەی گشتیى ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، پارێزگهكانی هەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆكان بەڕێوە دەچێت”.
لهو بارهیهوه، جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگهیاند، “كۆبوونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، كە لە كۆمەڵێك وەزارەت و فەرمانگەی پەیوەندیدار و پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆكان پێك هاتووە، بە ئامانجی تاووتوێكردنی ئامادەكارییە لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرژمێریی گشتیی عێراق، تاوهكو بتوانرێت چ لەسەر هەرێمی كوردستان پێویستە لەم ڕووەوە خۆی بۆ ئامادە بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە و قۆناغەكانی دەكرێت”.
بڕیار وایە ڕۆژی 29 ی تشرینی دووەمی 2024، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراقدا بكرێت، ئەمەش لە دوای ئەوەی 27 ساڵە سەرژمێریی گشتی لە عێراقدا نەكراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









