“تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌غدا 950 ملیار دینار ده‌خاته‌سه‌ر هه‌ژمارى حكومه‌تى هه‌رێم”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، ئاشكراى ده‌كات تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌غدا 950 ملیار دینار ده‌خاته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسان.
ماوه‌ى زیاتر له 14 رۆژ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نیسانى ره‌وانه نه‌كردووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى ئايار، له‌لایه‌ن به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم دراون به SNN، “ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق بە زارەكی رەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم. پێدەچێت ئەمڕۆ بەشێك لەو پارەیە بگاتە هەرێم و لەڕۆژانی داهاتووشدا سەرجەمی رەوانە بكرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ى دابه‌شكردنى مووچه ده‌ستپێده‌كه‌ن؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم وتى: “پێشبینى ده‌كه‌ین سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى مووچه ده‌ستپێبكه‌ین، بەگشتی تاوه‌كو كۆتایی هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كۆتایی دێت”.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى SNN، “وەزارەتی دارایی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەرێم پابەند بێت بە رەوانەكردنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ ئەم مانگەش داوای زیاتر لە 200 ملیار دیناریان كردووە و بۆ مانگی نيسانيش داوای زۆر زیاتر لەو بڕە پارەیە دەكەن”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى، ئایا تاچه‌ند راسته كه ده‌وترێت، حكومه‌تى عێراق 130 ملیار دینار بۆ مووچەی خاوەنپێداویستی تایبەت و كەسوكاری شەهیدان ره‌وانه كردووه؟ به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم وتى: “هەموو ئەو هەواڵانەی كە باس لەوەدەكەن بڕی 130 ملیار دینار بۆ مووچەی خاوەنپێداویستى تایبەت و كەسوكاری شەهیدان رەوانەی هەریم كراوە دوورن لەراستیەوە، بەڵكو تا ئەم ساتەش یەك دینار رەوانەی هەرێم نەكراوە و ئەوەی هەیە تەنیا قسەیە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









