بانكی تی بی ئای لەسەر تەوتینی مووچەی هەرێم روونکردنەوەی بڵاوکردەوە

هەژماری بانکی لە هەرێم
SNN
بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) رایگەیاند، پابەندە بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق و دووپاتیشیدەكاتەوە، بە بانکیکردن (تەوتین)ی مووچە لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە دەبێت.
بانکەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، روونکردنەوەکەی لەسەر ئەو قسانەیە کە لەسەر بە بانکیکردنی مووچە لەلایەن بانکەکەیانەوە دەکرێن و دەڵێت، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانی دەرەوەی هەرێمەوە بکرێت، بەشداریی بانکەکەیان لە چوارچێوەی بانکە حکومییەکاندا دەبێت بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، چاوەڕوانی حکومەتی هەرێم دەکەن بۆ ناردنی ناوی فەرمانبەران بەمەبەستی دەستکردن بە پڕۆسەی بەبانکیکردن (تەوتین)ی مووچەکانیان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









