بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنج شاندێكی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ دەڕۆنە بەغدا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جیاواز لەو سەردانەی كە ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم بۆ بەغدا ئەنجامیداوە، وابڕیارە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆش شاندێكی تەكنیكی سەر بەوەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن، ئەمەش لە پێناو چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی كە دێنە پێش بۆ ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوابەدوای ڕەزامەندی وەزیری دارایی عێراق بەناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم، وابڕیارە ئیوارەی ئەمڕۆ شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆببنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەستی سەرەكی ڕۆشتنی شاندەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەیە كە چارەسەرەێكی بنەڕەتی بۆ ئەو گرفتانە بدۆزنەوە كە دێنە بەردەم ناردنی مووچەی مانگی ئایار(5)ی فەرمانبەرانی هەرێم، بەتایبەت پرسی گەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆ و دەستكردن بە تەوتینی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكی بازرگانی عێراق TBI.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە سەردانی ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم جیاوازە لەو سەردانەی سەرۆكی هەرێم كە ئەمرۆ سەردانی بەغدای كردووە، چونكە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم زیاتر بۆ بابەتی گفتوگۆكردنە لەبارەی دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ بەرپرسانی دادگای فیدراڵی و كۆمیسیۆن و سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە، بەڵام سەردانی شاندەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم پەیوەستە بە مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









