پێشبینییەکان بۆ گەرمای هاوینی ئەمساڵ و بارانبارینی ساڵی داهاتوو دەخرێنەڕوو

شەپۆلی گەرما
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی ئەو لێكدانەوانەی كردوومانە لەبارەی هاوینی ئەمساڵ، دەردەكەوێت كە هاوینی ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاكانی كەركوك و هەولێر بۆ سەروو 50 پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام بەگشتی هاوینی ئەمساڵ گەرمایەكی بەوجۆرە نییە كە مەترسی دروستبكات، جەختیش دەكاتەوە كە لەسەرەتای مانگی داهاتوو بەختە باران ڕوودەدات.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لەبواری كەشناسی بەSNNی ڕاگەیاند: كاریگەری شەپۆلی باران بارین و هەورە بروسكە لە ئەمڕۆوە بەرەولاوازی دەچێت و لە ڕۆژی پێنج شەممە بەتەواوی كاریگەری نامێنێت و كەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە، و پلەكانی گەرما دەست بەرزبوونەوە دەكەن، بەڵام لەسەرەتای مانگی شەش شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لە هەریمی كوردستان دەكات بەڵام شەپۆلەكە بەهێز نییە و لەكوردەواریدا پێی دەوترێت بەختەباران.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوینی ئەمساڵ بە گشتی هاوینێكی گەرم دەبێت، بەجۆرێك لە هەندێك ناوچەی هەرێم بەتایبەت لە ئیدارەی گەرمیان و چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای كەركوك و هەولێر پلەكانی گەرما سەروو 50 پلە تێدەپەڕێنن، بەڵام بەگشتی گەرمای هاوینی ئەمساڵ بەجۆرێك نییە كە مەترسی دروستبكات ئەوەندەی ئێمە لێكۆڵینەوەمان لەسەریكردووە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ لەڕووی باران بارینەوە ساڵیكی باش بوو، بەڵام لەڕووی بەفربارین و نزمی پلەكانی سەرما ساڵێك بوو نەگەیشتە ساڵێكی ئاسایی بۆ بارینی بەفرو نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما، هاوكات بە گوێرەی پێشبینیەكانیشمان ساڵی داهاتووی وەرزی باران بارین لەمساڵ باشتر دەبێت و ڕێژەیەكی زیاتر لە باران و بەفر لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەبارێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









