
دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئهندامێكى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق ئاشكرایدهكات، ناردنى مووچهى مانگى نیسان لهژێر فشارى نوێنهرانى كورددایه له بهغدا، دهشڵێت: “ئەگەر هەرێم پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی نەبێت بە گێرانەوەی داهات و بابەتی تەوتین، گرفت بۆ مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت”.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئهمڕۆ چوارشهممه 16ى حوزهیران بە SNNی راگەیاند، “بە هەوڵە بەردەوامەكانی پەرلەمانتارانی كورد و بەهۆی ئەو فشارانەی كە لەسەر سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عێراق دروستمان كردبوون، تواندرا رەزامەندی بدرێت بە ناردنی مووچەی مانگی نیسان، هەرچەندە بەراورد بە مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی عێراق زۆر دواكەوت”.
وتیشى: “هۆكارى داواكهوتنهكه بریتیه له پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێمەوە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە”.
له وهڵامى ئهو پرسیارهى، ئایا كێشه بۆ ناردنى پارهى مووچهى مانگى نیسانى مووچهخۆران دروستدهبێت؟ د. بڕیار ڕهشید ئاماژهى بهوهكرد، “ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بەبڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە، دووبارە كێشە بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت. ئەگەر حكومەتی هەرێم لەم مانگەدا رێكارەكانی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە حكومییەكانی عیراق جێبەجێنەكات، كێشە بۆ مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم پەلە بكات لەجێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە لە چوارچێوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە دەڵێت: پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆ بكرێتەوە”.
ههر ئهمڕۆ د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی میدیایدا راگەیاند، “دوێنێ لەگەڵ بیلال سەباح بەرێوەبەری گشتی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) كۆبوومەوە سەبارەت بە “تەوتین”ی مووچە پرسیارم كرد ئەو پێیوتم: بەهیچ شێوەیەك ئێمە وەكو (TBI) نەچوینەتە ناو پرۆژەی “هەژماری من” وە ناشچینە ناو ئەو پرۆژەیە”.
وتیشى: “ئێمە پەیوەستین بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە كە “تەوتین” لە بانكە حكومییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









