تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی پارەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بە سەربازی و شارستانییەوە داوە و تەنها ئەوە ماوە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی بڕیكی دیكەی ئەو پارە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و تا كۆتایی هەفتەی داهاتووش دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هیچ گرفتێك لەبەردەم دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەریم بە شارستانی و سەربازییەوە نییە بۆ مانگی نیسان، چونكە وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە پێدانی پارەی سەرجەم فەرمانبەران كە بڕەكەی زیاترە لە 950 ملیار دینار، ئەمڕۆ و سبەینێش گواستنەوەی پارە بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەنێش دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران بەردەوامی دەبێت، بەجۆریك مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشدەكرێت كە لەلایەن بەغداوە پارەكانیان دەخریتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، هاوكات سبەینێش ناردنی پارە بەردەوامی دەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، دابەشكردنی مووچە تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت لە كۆتایی هەفتە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دێت و ئامادەكاری دەكرێت بۆ ناردنی پارەی مانگی ئایار ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پێشەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









