
SNN
لە هەڵمەتێکی سەوزکردنی دەروازەی شارەکەدا، شارەوانی مەخمور هەستان بە چاندنی 350 نەمام و درەخت، زیاتر ئەو درەختانە دەڕوێنن کە بەرگەی کەشوهەوای ناوچەکە بگرێت.
زیرەک حەسەن، سەرۆکى شارەوانى مەخمور سەبارەت بەو هەڵمەتە ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەى ئەو دەروازەیە ژمارەیەک کارگەى گەچى لێن، لە ساڵانى رابردوو هەر درەختێکىان دەرواند بەهۆى تەپووتۆزەوە لەناو دەچوون و بەرگەى نەدەگرت، بەڵام بە ئەزمونکردنى مۆرتک و درەختى سیسەم دەرکەوت کە گونجاون و دەتوانن بەرگە بگرن بەتایبەت درەختى سیسەم کە یەکەمجارە دەیچێنن.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو درەختانەی لە دەروازەکە دەیچێنن بریتین لە، 300 مۆرتک و 50 درەختی سیسەم و 50 نەمامی جۆراوجۆر، هاوکات روونیکردووەتەوە، لەچاو ساڵانى رابردوو رێژەی سەوزایی لەناو شارەکەدا بەرز کردووەتەوە و خەڵکیش هۆشیارى زۆرى پەیداکردووە بۆ چاندنى گوڵ و درەخت و نەمام.
شارەوانى مەخمور لە 2024دا تائێستا، زیاتر لە یەک هەزار و 200 درەختى چاندووە، پلانیشیان هەیە بەردەوامبن و رێژەکە بەرز بکەنەوە.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









