ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: پەتی درۆ کورتە و TBI نەچووەتە ناو “هەژماری من”

د. نەرمین مەعروف
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی حێراق رایگەیاندووە، TBI نەچووەتە ناو “هەژماری من” و دەبێت مووچەخۆران لە بانکە عێراقییەکان تەوتین بکەن، دەڵێت “ئەگەر حکومەتی هەرێم لەم مانگەدا تەوتین بۆ مووچەخۆرانی نەکات، کێشە بۆ مووچەی مانگی پێنج دروست دەبێت”.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی راگەیاند، ” لەگەڵ ئەوەی بەهەوڵی ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی و تەئکید کردنەوەمان لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی نارد، ئەگەر حکومەتی هەرێم لەم مانگەدا رێکارەکانی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکە حکومییەکانی عێراق جێبەجێنەکات، کێشە بۆ مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت”.
ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە حکومەتی هەرێم پەلە بکات لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەخۆرانییەوە، هاوکات بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش روونە، کە دەڵێت “پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەیەکێک لەبانکە حکومییەکانی عیراق تەوتینیان بۆ بکرێتەوە”.
سەبارەت بە بەشداریکردنی بانکی TBI لە پڕۆژەی “هەژماری من” ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئاشکرایکرد، “پەتی درۆ کورتە و دەرکەوت بەهیچ شێوەیەک بانکی بازرگانی عێراقی TBI نەچووەتە ناو پرۆژەی “هەژماری من”ەوە، باشترە لەبری ئەم چەواشەکارییانە، حکومەتی هەرێم پەلە بکات لەجێبەجێکردنی رێکارەکانی تەوتینی مووچەخۆران”.
هاوکات، حکومەتی هەرێم لەڕێگەی وتەبێژ و وەزارەتی داراییەوە رایگەیاندووە، کە بانکی بازرگانی عێراق TBI وەک حەوتەمین بانک بەشداری پرۆژەی (هەژماری من) ی کردووە، لەبەرامبەردا بانکی TBI بەشداریکردنی لەپرۆژەکە رەتدەکاتەوە و لەڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژە بەوەدەکات:” بەهیچ جۆرێک بەشداری پرۆژەی (هەژماری من) مان نەکردووە و ناشیکەین”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









