“دەتوانین یارمەتی عێراقییەکان بدەین ببنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری”

ئەلینا رۆمانسکی
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی ئایار، جێفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ فەرمانگەی سەرچاوەکانی وزە گەیشتە بەغدا.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ناوبراو بڵاو کردووەتەوە، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکە دەربڕیوە و دەڵێت، ئامانجی هاتنی بەرپرسە ئەمەریکییەکە “بەدواداچوونە بۆ دۆسیەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن”.
ساڵی 2021، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، 81 ملیار دۆلاریان بۆ کەرتی کارەبا تەرخانکراوە، بەڵام گەندەڵی ئاستەنگی گەورە بووە لەوەی کارەبا بە شێوەیەکی سەقامگیری بۆ هاووڵاتییان دابین بکرێت.
ئەلینا رۆمانۆوسکی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، “بەیەکەوە دەتوانین یارمەتی عێراقییەکان بدەین لە بواری گەشەسەندن لە ڕێگەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بە درێژایی هەفتە”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
41 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
41 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









