“گهشبینین بهمزووانه ههولێر و بهغدا بگهنه رێككهوتنى كۆتایی”

كۆبوونهوهى جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN
جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان و وەفدێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبوونەوە و پێکەوە باسیان لە هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ رووبەڕووبونەوەى گۆڕانی کەشوهەوا و پرسی وزە کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە ئهمڕۆ پێنجشهممه 16ی ئایار، لە هەولێر بەڕێوەچوو، پێشهاتە نوێیەکان لەسەر ئاستی بەرێوەچوونی گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەرێم خرایەبەر باس و گەشبینی نیشاندرا بۆ ئەوەى بەمزووانە لەسەر هەموو بابەتەکان بگەنە رێکەوتن.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم بەرهەمهێنانی وزەى کارەبا کرا لە هەرێمی کوردستان. لەوبارەیەوە وەفدی میوان ئامادەیی ئەمریکاى نیشاندا بۆ وەبەرهێنان لەو بوارەدا تا هاوکارى هەرێم و عێراقیش بکات بەسوود وەرگرتن لەسەرچاوەکانی وزەى نوێبوەوە؛ کارەبا بەرهەمبهێنرێت بەئامانجی کەمکردنەوەى بارگرانی لەسەر بودجە و پاراستنی ژینگەش.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سهرۆكى حكومهتى ههرێم بەگرنگییەوە پەیامی خۆى بۆ پاراستنی ژینگە و هەنگاوە کردارییەکانی خستەڕوو و باسیشی لە پرۆژەى زانکۆى سەوز و دابینکردنی پاسی کارەبایی بۆ زانکۆى کۆیە کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەرکی هەموومانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەى لێکەوتەکانی گۆڕانى کەشوهەوا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی میوان ئامادەیی وڵاتەکەیان دەربڕی بۆ هاوکاری هەرێم لە دەستەبەرکردنی تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکانی بوارەکە کە هاوڕێى ژینگەن و رۆڵییان هەیە لە کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا.
لە کۆبونەوەکەدا هەریەک لە ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق و مارک سترۆ، کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لەهەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دابان شەدەڵە، جێگری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەبوون.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









