“بەپێی نوسراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن رێگەپێدراو نییە”

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات نوسراوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی داوەری بەواتای ئەوەدیت كە ڕاگرتنی كارەكانی كۆمیسیۆن لەڕووی مادی و هونەرییەوە ڕیگەپیدراو نییە و دەبێت دەستبەكار بكرێتەوە، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەو سكالایە بۆیە تۆماركراوە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەومەبەستەش هەموو ڕێكاری یاسایی دەگرینە بەر.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەSNNی رایگەیاند: ئەو سكاڵایەی كە ئاراستەی دەستەی دادوەران كراوە لەدوای ئەوەدێت كە بەبڕیاریكی دادگای فیدراڵی كارەكانی كۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە فەرمانێكی وەلائی بەشیوەیەكی كاتی ڕاگیران، بەڵام لە نوسراوەكەی ئەمڕۆی دەستەی دادوەری ئەوەهاتووە كە ڕاگرتنی ئیش وكارەكانی كۆمیسیۆن لەڕووی مادی و هونەرییەوە ڕیگەپیدراونییە و دەبیت دەستبەكار بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیمە لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە چاوەڕوانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیارانین بۆ ئەوەی ئەوان بڕیاری كۆتایی بدەن بۆ چۆنییەتی دەستپێكردنەوەی كارەكانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تا ئێستا دیارنییە بە چ شیواز دەست بەكارەكانمان دەكەینەوە..
رزگار حاجی حەمەد، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: تانەكەی ئێمە كە ئاڕاستەی دەستەی باڵای دادوەری كۆمسیۆنمان كردووە بۆ ئەوەیە كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ڕیكاریكی یاسایی دەگرینە بەر و لە سكاڵاكەشماندا تیشكمان خستووەتەسەر فەرمانە وەلائییەكەی دادگای فیدراڵی، كە بووەتە هۆی ڕاگرتنی بەشیك لەكارەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەك دواخستنی هەڵبژاردن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









