“تائێستا هیچ پێشنیارێك بۆ دانانی پارێزگاری نوێی كەركوك بڕیاری كۆتایی لە بارەوە نەدراوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا ڕێككەوتنیكی كۆتایی نەكراوە لەسەر ئەو پیشنیارانەی كە هاتوونەتە ئاراوە لەبارەی دانانی پاریزگاریكی نوێ بۆ كەركوك دووساڵ بە دووساڵ، بەڵكوو چاوڕیدەكرێت لە نزیكترین كاتدا سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەكانی كەركوك جارێكی دیكە كۆببیتەوە و ئەو پرسە یەكلایی بكرێتەوە بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا پارێزگاری نوێی كەركوك دەبێت بۆ یەكێتی بێت.
سەباح حەبیب، نوێنەری شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تائیستا هیچ ڕێككەوتنیكی كۆتایی نەكراوە لە نێوان لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لەكاتێكدا ئەو پرسە تەنها لە پارێزگای كەركوك یەكلایی نەبووەتەوە و پارێزگاكانی دیكەی عێراق پارێزگاری نوێیان هەڵبژاردووە و حكومەتی خۆجێش پیكهێندراوە، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستاش سێ جار ئەو لایەنە سیاسییانە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆكەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لایەنەو پیشنیار و بۆچوونی تایبەت بەخۆی هەیە، هاوكات لەئێستادا زۆر باس لەوەدەكرێت كە پۆستی پارێزگاری كەركوك بكرێت بە خولی واتە دوو ساڵ بە دووساڵ بێت، ئەوەش وەك چارەسەرێكی مام ناوەند باس دەكرێت بۆ ئەوەی گرێكوێرەی دانانی پارێزگار و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە كەركوك چارەسەر بكرێت، بەڵام تائێستاش ئەو پێشنیارە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەدراوە و ڕێككەوتنیشی لەسەر نەكراوە.
ئەو نوێنەری شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا لایەنە سیاسییەكانی كەركوك لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە بەڵام نەتواندراوە ڕێككەوتنی كۆتایی بكرێت لەسەر دانانی پارێزگاری نوێ، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا دەبێت پارێزگاری نوێ بۆ یەكێتی بێت چونكە زۆرترین دەنگی پارێزگاكەی بەدەستهێناوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









