
بارزان مه‌جید، ناسراو به دووپشك | فۆتۆ: BBC
SNN
داواكارى گشتى وڵاتى به‌لجیكا داواى راده‌ستكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تبار بەرزان مەجید، کە نازناوى “دووپشک”ى هه‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌دواى رێگه‌یه‌كى یاساییدا ده‌گه‌ڕێین كه بیهێنینه‌وه بۆ به‌لجیكا و به‌هیواین عێراق راده‌ستمان بكاته‌وه.
رۆژى 13ى ئایار، سەرچاوەیەک لە ئاسایشى سلێمانى رایگەیاند، بەرزان مەجید، کە نازناوى “دووپشک”ـى هەیە دواى ئەوەى هەواڵ دراوەتە دەزگاى ئاسایشى هەرێم، توانراوە لە شارى سلێمانى دەستگیر بکرێت. به‌رزان تۆمه‌باره به قاچاخگواستنه‌وه‌ى كۆچبه‌ران، قاچاخچییەتی و بازرگانی ماددەی هۆشبەر. له به‌ریتانیا و له زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا دۆسیه‌ى یاسایی له‌سه‌ره.
وڵاتى به‌لجیاكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه به‌رزان دۆسیه‌ى تێیدا هه‌یه، چونكه له ساڵى 2022 دادگاى ئه‌و وڵاته سزاى 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر به‌رزاندا سه‌پاند به‌تۆمه‌تى به‌قاچاخبردنى كۆچبه‌ران. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ئایار، ئان كۆلۆڤیادك، داواكارى گشتى به‌لجیكا له‌باره‌ى دۆسیه‌ى ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه رایگه‌یاند، “ئێمه به‌دواى ده‌رچه‌یه‌كى یاساییدا ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ى “دووپشك” بهێنینه‌وه بۆ به‌لجیكا، داواش له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین راده‌ستمان بكاته‌وه”.
کەناڵی BBCی بەریتانی پێشتر لەسەر ئەم قاچاغچییە کوردە بەدواداچوونێکی وردی ئەنجامداوە و بەوپێیە لەلایەن پۆلیسى زۆرینەى وڵاتانى ئەوروپا و بەریتانیاوە داواکراوە.
بەپێی راپۆرتەکە، ئەم قاچاغچییە لە ساڵى 2016ـەوە کارى بەقاچاغبردنى کۆچبەران دەکات بۆ وڵاتانى ئەوروپا و لەنێوان ساڵانى 2016 بۆ 2019 یەکێک بووە لە دوو سەرەکیترین ئەو کەسانەى کە سەرکردایەتیی گەشتەکانى کۆچبەرانى نایاساییان کردوە لە بەلجیکاوە بۆ فەرەنسا، لەگەڵ ئەوەشدا کەیسی قاچاخچییەتی و بازرگانی ماددەی هۆشبەریشی لەسەرە.
به‌وته‌ى خۆشى، “به‌رزان زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سى به نایاسایی بردووه‌ته نێو خاكى ئه‌وروپا و به‌ریتانیا”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









