عێراق چه‌ند به‌نداوێك تایبه‌ت به گلدانه‌وه‌ى باراناو دروستده‌كات

دیمه‌نێكى به‌نداوى باوه‌شاسوار له قه‌زاى كفرى له گه‌رمیان | فۆتۆ: KRG
SNN
حكومه‌تى عێراق به‌نیازه له‌ڕێگه‌ى دروستكردنى چه‌ند به‌نداوێكه‌وه ئاوى باراناو كۆبكاته‌وه و له‌ئێستادا توێژینه‌وه له‌سه‌ر خاك و ئاوهه‌واى حه‌وت ناوچه ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ده‌ستكردن به دروستكردنى به‌نداوه‌كان.
تاهیر جبورى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند، “كۆكردنه‌وه‌ى ئاوى باراناو له‌و ساڵانه‌ى كه باران زۆر ده‌بارێت یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئاو بۆ وه‌رزى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو”.
وتیشى: “حكومه‌تى عێراق ده‌ستیكردووه به توێژینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر خاك و كه‌شوهه‌واى حه‌وت ناوچه‌ى عێراق كه ده‌كرێت تێیاندا پۆند (گۆماو) و به‌نداو دروستبكرێت به‌مه‌به‌ستى گلدانه‌وه‌ى ئاوى باراناو بۆ وه‌رزى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كان، “له ئێستادا وه‌زاره‌تى سامامه ئاویه‌كان ده‌ستى به پلاندانان كردووه بۆ دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته پێویستى به‌كاته”.
تاهیر جبورى پێشبینى ده‌كات، “ساڵى 2025 هه‌نگاوه‌كانى دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه ده‌ستپێبكه‌ن”.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









