بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کۆنگرێسمان رۆبەرت ئادەرهۆڵت كۆبوهوه

بافڵ جەلال تاڵهبانى، سەرۆکی یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان رۆبەرت ئادەرهۆڵت، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و دوورخستنەوەی ململانێكان كرایەوە.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتیی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پاراستنی یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرد و وتی: “هەوڵەكانمان بۆ هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكی شایستەیە بە هاوڵاتییانمان، بۆ ئەمەش پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە كە ببێتە مایەی سەقامگیریی هەرێمەكەمان”.
لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و پرسی وزە، سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەكرد،” دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی، فاكتەری بەهێزی پاراستنی ناوچەكەمان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانە، بۆ ئەمەش پێویستمان بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموولایەكە”.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جهختى لهسهر ئهوهشكردهوه، “بەڕێوەبردنی كەرتێكی گرنگی وەك وزە، پێویستی بە بیركردنەوەیەكی نوێ و نیشتمانییانە هەیە، هەوڵەكانی ئێمەش لەو چوارچێوەیە و دەمانەوێت ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموولایەك”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









