“سودانی و تەیف سامی سورن لەسەرپابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگا بۆ ناردنی مووچە”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات كە سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عێراق سورن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگا لە بەرامبەر بەردەوامی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگەكانی داهاتوو، چونكە تاكەچارەسەری كیشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبانكیكرنی مووچەیە لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەبانكیكردنی مووچە، حكومەت و وەزارەتی دارایی عێراق سوورن لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە وەك ئەوەی لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری لەبارەوە دراوە بۆ ئەومەبەستەش بەرپرسانی هەرێمیان لەو بابەتە ئاگاداركردووەتەوە كە پێویستە ئەوانیش پابەند ببن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموولایەك هاوڕان لەسەر ئەوەی كە بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە كێشەی دواكەوتنی مووچە چارەسەردەكات، بەڵام تائێستا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هەنگاوی كردارەكی نەنراوە بۆ ئەوەی گرفتی دواكەوتنی مووچە لە هەرێمی كوردستان چارەسەرببێت و مانگانە لەكاتی خۆیدا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەكانیان وەربگرن.
وتەكانی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە شاندێكی حكومەتی هەرێم چەند جارێك سەردانی بەغدایان كردووە لەبارەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا بەتایبەت لە بابەتی ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بە بەغدا و هەروەها دەستكردن بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەنێردراوە و بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو شاندە جارێكی دیكە بچنەوە بەغدا بۆ هەمان پرس.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









