له‌ماوه‌ى چوار مانگدا 39 كه‌س له عێراق تووشى تاى خوێنبه‌ربوون بوون

ئاژه‌ڵێكى گوێزه‌ره‌وه‌ى تاى خوێنبه‌ربوون | فۆتۆ: WHO
SNN
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاشكراى كرد، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 39 حاڵه‌تى تووشبوون به تاى خوێنبه‌ربوون له عێراق تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج حاڵه‌تیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سەیف بەدر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، “له سه‌ره‌تاى ساڵى 2024ه‌وه تاوه‌كو مانگى ئایار، 39 حاڵه‌تى تووشبوون به تاى خوێنبه‌ربوون له پارێزگاكانى عێراق تۆمار كراون، له‌و رێژه‌یه‌ش پێنج حاڵه‌تیان گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
له‌باره‌ى دابه‌شكارى تووشبوون و مردن به‌سه‌ر پارێزگاكاندا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق وتى: “له پارێزگاى زیقار 12 كه‌س تووشبوو و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه به په‌تاكه، له نه‌ینه‌وا شه‌ش كه‌س تووشبوون و یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه، له واست پێنج كه‌س تووشبوو، له به‌غدا (كه‌رخ) چوار كه‌س تووشبوون، لە بابل چوار كه‌س تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە، لە میسان سێ كه‌س تووشبوون، لە بەغدا (ڕه‌سافه) دوو حاڵەتى تووشبوون و یه‌ك حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراون، لەهه‌ریه‌كه کەرکوک، نەجەف و موسه‌ناش یه‌ك حاڵه‌ت تۆمار كراوه”.
له‌باره‌ى ئه‌و پارێزگایانه‌ى هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون تێیاندا تۆمار نه‌كراوه، سه‌ف به‌در له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “هیچ حاڵەتێکی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان لە پارێزگاکانی بەسرە، کەربەلا، دیالە، سلێمانی، هەولێر، دهۆك و دیوانیە تۆمار نەکراون”.
به وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، “وه‌زاره‌ته‌كه هه‌موو رێكارێكى گرتووه‌ته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى تووشبووان”، و ده‌شڵێت: “پێویسته هاووڵاتیان زۆر به ویارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانى نه‌خۆشیه‌كه، هه‌ركات تێیاندا ده‌ركه‌وت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه بكه‌ن”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









