
SNN
ههریهكه لهوڵاتانی نهرویج و ئیسپانیا و ئێرلەندا ڕایانگهیاند لهم مانگهدا دان به دهوڵهتی فهلهستیندا دهنێن و بهفهرمی دهیناسێنن، بۆ ئەوەش بەرپرسانی فەلەستین سوپاسی ئەو دوو وڵاتە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایار، سەرۆک وەزیرانی نەرویج رایگهیاند، دانپێدانانی فەرمی نەرویج بە دەوڵەتی فەلەستین لە 28ی ئایارەوە ڕادەگەیەنێت، دەڵێت “دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێین و دڵنیام وڵاتانی تریش پاڵپشتیمان دەکەن و وەک ئێمە هەڵوێستی خۆیان دەردەبڕن”.
هاوکات، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیاش هەر ئەمڕۆ رایگهیاند، دانپێدانانی دەوڵەتێکی فەلەستینی ڕادەگەیەنێت و بهفهرمی وهك وڵاتێكی سهربهخۆ و خاوهن سهروهری دهیناسێنێت، دەڵێت “دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێین لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان، ئێمە هەروەک چۆن بەرگریمان لە ئۆکرانیا کرد هەڵوێستمان بۆ فەلەستینیش بە هەمان شێوە دەبێت”.
بە هەمان شێوەی ئەو دوو اڵەت ئێرلەنداش لە 28ی ئایاردا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت و سلۆڤینیاش بەنیازە دان بە دەوڵەتەکەدا بنێت.
لە بەرامبەردا بەرپرسانی فەلەستین، سوپاسی وڵاتی نەرویج و ئیسپانیا و ئێرلەندای کرد کە دان بە وڵاتەکەیاندا دەنێن.
بڕیارهكانی ئهو دوو وڵاته توڕهیی ئیسرائیلی لێكهوتووهتهوه و بهوهۆیهوه باڵیۆزەکانی ئەو دوو وڵاتە بانگێشت دەکات، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئیسپانیا و نەرویج دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت ئەوا هەنگاوی دژ بەرامبەریان دەگرنە بەر، و بڕیارەکەیان هۆکار دەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی تیرۆر لە وڵات و جیهاندا.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بڕیارەکەی نەرویج و ئیسپانیا بە “گەمژانە” ناودەبات و دەڵێت “لە بەرگریکردن لە خاک و هاووڵاتیانمان ناوەستین و بەردەوام دەبین لە لەناوبردنی حەماس.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









