
SNN-
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دوکانی ئاشکرا کرد و دەڵێت:”بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە”.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لەدوای ئەوەی چەندین حاڵەتی مرداربوونەوەی نەورەسەکان لە دەریاچەی دووکان تۆمارکران، لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی وڤێتێنەری هەرێم رێوشوێنی پێویست گیرایە بەر و نموونەکان لە تاقیگە پشکنینیان بۆ کرا و دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەبوون، دواتر تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانی شوێنەکەیان کرد و جارێکی دیکە پشکنین ئەنجامدرایەوە و ئەنجامەکان پشتڕاستکرانەوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت:”لەناو کێڵگەکانی پەلەوەر و لەناو هاوڵاتییاندا بەهیچ جۆرێک نەخۆشییەکە بڵاونەبووەتەوە و هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە، لە هەر ئەگەرێکیش وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر”.
لە سەرەتای مانگی ئایارەوە ژمارەیەکی زۆر لە نەورەسەکانی زێی بچووک لە ئیدارەی راپەڕین و بەنداوی دووکان مرداربوونەوە و دوای مرداربوونەوەشیان لیژنەیەک پێکیندرا بۆ هۆکاری مرداربوونەوەیان و رۆژی 18ـی ئەم مانگە نەورەسە مرداربووەکانی ئیدارەی راپەڕین بەشێوەیەکی زانستی ژێرخاککران.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









