پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ئەمساڵی عێراق 14 ترلیۆن و 840 ملیار دینارە

مووچە
SNN-
ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بڕى بودجەى ئەمساڵى عێراق و پشکى هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و لەبارەى چارەنوسى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمیشەوە دەڵێت:”پەیوەست بە مووچەی هەرێم بە بڕیاری دادگای فیدراڵی پەیوەستە بە تەوطين و داهاتی ناوخۆ، تاکو ئەمکاتە هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی نەنراوە”.
سۆران عومەر، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بڵاویکردووەتەوە، بودجەی ئەمساڵی عێراق 211 ترلیۆن و 861 ملیار دینارە و لەو بڕەش 120 ترلیۆن و 49 ملیار دیناری داهاتی نەوتییە و 27 ترلیۆن و 340 ملیار دینار داهاتی نانەوتییە.
دەشڵێت:” لە بودجەى ساڵى 2024ـى عێراق بڕى 64 ترلیۆن دینار کورتهێنان هەیە و 10 ترلیۆن و 42 ملیار دینار نەفەقاتی حاکیمەیە.
لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى 2024 رایگەیاندووە کە 14 ترلیۆن و 840 ملیار دینار پشکی هەرێمە و لەو بڕەش 11 ترلیۆن و 576 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دانراوە کە مانگانە دەکاتە 965 ملیار دینار.
دەشڵێت:” ترلیۆنێک و 116 ملیار دینار لە پشکى هەرێمى کوردستان بۆ قەرزی بانکى TBI دەبڕدرێت”.
لەبارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانیشەوە ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق نووسیویەتی:”پەیوەست بە مووچەی هەرێم بە بڕیاری دادگای فیدراڵی پەیوەستە بە تەوطين و داهاتی ناوخۆ، تاکو ئەمکاتە هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی نەنراوە”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









