“حكومه‌تى هه‌رێم له 24 كاتژمێردا دوو لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
میدیاى فه‌رمى گۆڕان بڵاویكرده‌وه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له 24 كاتژمێرى داهاتوودا حكومه‌تى هه‌رێم دوو لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا بدات، هاوكات ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین گوژمه‌ى پاره‌ى داهاتى ناوخۆ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ى ئایار، میدیاى فه‌رمى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه، “چاوەڕواندەکرێت وەزارەتى دارایی هەرێم له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا لیستى موچەى مانگى ئایارى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانەى وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵ بکات و ئەگەریش هەیە هەر ئەمڕۆ یەکەمین گوژمەى کاش لە پارەى داهاتى ناوخۆ لەڕێگەى لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراقەوە رادەستى بەغدا بکرێت”.
به‌پێى میدیاى گۆڕان، “حكومه‌تى هه‌رێم دوو لیستى مووچه‌ى مانگى ئایار ره‌وانه ده‌كات، یه‌كێكیان به پله به‌رزكردنه‌وه و یه‌كێكى تریشیان به‌بێ پله‌به‌رزكردنه‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاه‌تى دارایی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “هەر ئەمڕۆ وەزیرى دارایی عێراق دواى پشوى هەفتە دەگەڕێتەوە سەرکار و بڕیار لەسەر ناردنى موچەى مانگى نیسان هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان دەدات کە تا ئێستا مووچەکانیان دابەشنەکراوە”.
هه‌رچه‌نده نزیكده‌بینه‌وه له كۆتایی مانگى ئایار، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى نیسانى هێزه ئه‌منییه‌كانى دابه‌شنه‌كردووه به‌هۆى ره‌وانه‌نه‌كردنى پاره‌وه. هاوكات تاوه‌كو ئێستا لیستى مووچه‌ى مانگى ئایار نه‌نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









