
یانەی شەوانە
SNN
ماڵپەڕی (THE TIMES) ئەمریکی رایگەیاند لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، بە دیاریکراوی لە 21ی نیسانی مانگی رابردوو، یەکێک لە گەورەترین یانە شەوانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتی سعودییە بە ئامادەبوونی چەندین میوانی ناوخۆی و جیهان کرایەوە.
پۆلیسی ئاداب و نەریت، کە لە وڵاتی سعودییە، ئەرکی پێدانی زانیاری و رێگریکردن بوو لە بڵاوکردنەوەی کاری بەدرەوشتی لە وڵاتی سعودییە، ئێستا کارەکانی سنووردار بووە و بە هیچ جۆرێک ئێستا رێگری لە کردنەوەی ئەم جۆرە یانە شەوانانە لە وڵاتەکدا ناکات.
یانە شەوانەکەی وڵاتی سعودییە، ناوی (بێست هاوسە) دەکەوێتە ناوچەی دەرعیە لە ریازی پایتەخت، چوونەژوورەوە لە 1900 دۆلارەوە دەستپێدەکات، گەر هاورێی کچ-ت لەگەڵ بێت نرخی چونکە ژوورەوە کەمدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی شوێنی تایبەت و VIPبوونی هەیە کە نرخی ئەویان دەگاتە 2800 یۆرۆ، بەهەمانشێوە لە شاری “جەدە”ی لە سعودییە یانەی دیکەی شەوان بوونی هەیە بە ناوی (سعودی کلەب فەن).
پرۆژی (بێست میدل) کە وڵاتی سعودیە لە ناوەراستی ساڵی رابردوو رایگەیاند، پێکدێت لە کرانەوەی وڵاتی سعودییە بەڕووی جیهاندا، لە سەرجەم بوارەکانی گەشتیاری کۆمەڵایەتی بازرگانی وەبەرهێنان، ئەم یانە شەوانەیەش یەکێکە لەو پرۆژانە، لە هەفتەی رابردووشدا لە دورگەیەکی دەریای سور، وڵاتی سعودییە نیمایشی چەندین برادنی جلوبەرگی سەر دەریا و هاوینەی کرد، کە بووە هۆی توڕەکردنی بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی وڵاتانی عەرەبی و دەنگدانەوەی گەورەی میدیای بەدوای خۆیدا هێنا.
یانە شەوانەکەی سعودییە چالاکییەکانی لە کاتژمێر 12ی شەوەوە دەستپێدەکات، بە ئامادەبوونی چەندین DJو هونەرمەند و ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی و تا کاتژمێر 5ی بەرەبەیان بە چالاکییە جۆربەجۆرەکانی بەردەوام دەبێت، لەگەڵ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە خواردنەوەیەکی کحول و کۆکتێل.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









