ئه‌مڕۆ ته‌یف سامى گه‌ڕایه‌وه‌سه‌ر كار و ئاماده‌نییه واژووى لیستى مووچه‌ى هه‌رێم بكات

ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق | فۆتۆ: ICG
SNN – عەلی حەمە سەعید
وه‌زیرى دارایی عێراق گه‌ڕایه‌وه‌سه‌ر كار و به‌پێى زانیارییه‌كان ئاماده‌نییه واژوو له‌سه‌ر ناردنى پاره‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان بكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان به به‌راورد به مانگى رابردوو زیادیكردووه.
هه‌رچه‌نده نزیكده‌بینه‌وه له كۆتایی مانگى ئایار، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى نیسانى هێزه ئه‌منییه‌كانى دابه‌شنه‌كردووه به‌هۆى ره‌وانه‌نه‌كردنى پاره له به‌غداوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ى نیسان، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كه نه‌وى ویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به SNNى راگه‌یاند، “لە بەدواداچوونه‌كانماندا بۆ ناردنی پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هه‌رێم بۆماندەركەوت كە تا ئەمڕۆش تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر ناردنی پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم نەكردووە و هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئەو پارەیە رەوانە بكرێت، چونكە وەزیری دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستی مووچەی ئەو هێزانە هەبووە”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، تێبینیه‌كه چى بووه؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تێبینی وەزیری دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئەوەیە كە لە لیستەكەدا ژمارەی هێزە ئه‌منییەكان بەراورد بە دوو مانگی رابردوو زیادیكردووە. لەگەڵ ئەوەشدا ناوی كەسانی بیانی هەیە لە لیستەكەدا كە خاوەن رەگەزنامەی عێراقی نین و خەڵكی سوریان لە چوارچێوەی هێزی ڕۆژدان، بۆیە وەزیری دارایی عێراق تێبینییەكانی ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە و لە چاوەڕوانەی وەڵامی سەرۆكوەزیراندایە”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، “بۆ مووچەی مانگی ئایارى فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم، لیست ئامادەكراوە، بەڵام بەبێ پلە بەرزكردنەوەیە، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا یەكە ژمێریارییەكان لیستەكان ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بكەن و لەوێشەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت بۆ خەرجكردنی پارەی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









