
SNN
محەمەد باقر، بە زۆرینەی دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە، لە هەمان کاتیشدا کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایار، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، محەمەد باقر قاڵیباف، لە کۆى 290 دەنگى پەرلەمانتاران 198 دەنگى بەدەستهێنا و بەسەرۆکى پەرلەمانى ئێران هەڵبژێردرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت محەمەد باقر قاڵیباف یەکێک بێت لە کاندیدان بۆ پۆستى سەرۆککۆمارى ئێران، بچێتە جێگەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی پێشووی ئێران.
هەریەکە لە موجتەبا زولنوری و مەنوچەر موتەکی رکابەرى قاڵیبافیان دەکرد، یەکەمیان 60 دەنگ و دووەمیان 5 دەنگی بەدەستهێنا، لە دەنگدانەکەدا 24 دەنگی سپی هەبوون. هاوکات عەلی نیکزاد و حەمید رەزا حاجی بابایی، بە جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران.
یەکى ئازارى 2024، دوانزەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران و شەشەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، بۆ پەرلەمان 15 هەزارو 200 بەربژێر رکابەرییان لەسەر 290 کورسی کرد و بۆ ئەنجوومەنی شارەزایانیش 184 کەس رکابەرییان لەسەر 88 کورسیی ئەنجوومەنەکە دەکرد.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









