
كێڵگهیهكى نهوتى له هەرێمی کوردستان | فۆتۆ: Haider Mohammed Ali / AFP
SNN
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوی کوردستان رایگهیاند، پێویستمان به گفتوگۆى سێ قۆڵى ههیه لهگهڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئهمڕۆ سێشهممه 28ى ئایار، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوی کوردستان (ئەپیکور) راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه لهبارهى دواین پێشهاتهكاتى دهستپێكردنهوهى ههناردهى نهوتى كوردستان كه تێیدا هاتووه، “کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور باوەڕیان وایە، گفتوگۆی سێقۆڵی حکومەتی عێراق – حکومەتی هەرێمی کوردستان – کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وەبەرهێنانی نەوت پێویستی بۆ دۆزینەوەی چارەیەکە کە سوودەکەی لە بەرژەوەندی هەمووان بێت”.
ئەپیکور له راگهیهنراوهكهیدا ئهو زانیاریی و ڕاپۆرتانە ڕەت دەکاتەوە، “گوایە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وەبەرهێنانی نەوت نەرمی نانوێنن و بوونەتە هۆکارێک بۆ بەردەوامبوونی دۆخی چەقبەستوویی ڕاگیرانی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا” و ئهوى خستوهتهڕوو، ” لە 7 تاوهكو 9ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی هاوبەش لە نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نەکراوە”.
كۆمهڵهى پیشهسازى نهوتى كوردستان ئامادەیی خۆیی ڕایگەیاندووە بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و رایگهیاندووه، ” ئامادهین گفتوگۆ دهستپێبكهینهوه بەو مەرجەی دڵنیاییان پێ بدرێت کە شایستەی هەناردەکردن لە رابردوو و داهاتوویان پێ بدرێت و شایستەکانیشیان ڕاستەوخۆش خەرج بکرێت”.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور لهوبارهیهوه رایگهیاندووه، “کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور بڕوایانوایە گفتوگۆی سێقۆڵی باشترین رێگەیە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە کە ببێتە رێگە خۆشکاری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









