
SNN
وڵاتی ئیسپانیا رایگەیاند، پاڵپشتی ئەو وڵاتانە دەکەن کە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەڵێت “داننان بە دەوڵەتی فەلەستین هەنگاوێکی مێژووییە”.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایار، پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانى ئیسپانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دانپێدانان بە دەوڵەتى فەڵەستین کەوتەبوارى جێبەجێکردنەوە و تاکە رێچکەى ئاشتی چارەسەرى دوو دەوڵەتییە و دانپێدانان بە دەوڵەتى فەڵەستیندا ئاشتی بۆ فەڵەستین و ئیسرائیلییەکان دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبێ رێککەوتنى ئیسرائیلیى و فەڵەستینییەکان دان بە گۆڕانکاریى سنوورى 1967دا نانێین و ناساندنى دەوڵەتى فەڵەستین دژایەتى ئیسرائیل نییە.
روونیکردووەتەوە، دانپێدانان بە دەوڵەتى فەڵەستین هەنگاوێکى مێژووییە، هاوکات ئیسپانیا بووەتە 140مین وڵات کە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، 22ی ئایار هەریەکە لە وڵاتانی ئیسپانیا و نەرویج و ئێرلەندا رایانگەیاند لە 28ی ئایاردا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بە فەرمی فەڵەستینی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناساند.
لەلایەکی ترەوە، دەسەڵاتدارانی فەڵەستین رایدەگەیەنن، تاوەکو ئێستا لە کۆی 193 ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان 137 ئەندام دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین ناوە، لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ناوچەکانی دیکە هەن، بەڵام ئەمریکا، کەنەدا، زۆربەی رۆژئاوای ئەورووپا، ئوسترالیا، ژاپۆن و کۆریای باشووریان تێدا نییە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









