كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان رێگرى ده‌كه‌ن له سه‌وزكردنى هه‌زاران دۆنم بیابانى به‌سره

خانمة جوتياريَك لة ديَرةزوور | فؤتؤ: UNDP Syria - Zuhir Al Fourati
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى به‌سره رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریانداوه به داچاندنى ملیۆنێك و 600 هه‌زار دۆنم زه‌وى به‌سره به گه‌نم، به‌ڵام كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى ئه‌و شاره كه سه‌ربه وه‌زاره‌تى نه‌وتن رێگرى ده‌كه‌ن له داچاندنى 45٪ى ئه‌و رووبه‌ره.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى كانونى دووه‌م، هادى موزه‌یراوى، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى به‌سره رایگه‌یاند، “پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ داچاندنى ملیۆنێك و 600 هه‌زار دۆنم زه‌وى بیابان به گه‌نم، به‌مه‌به‌ستى گۆڕینى زه‌ویه‌كه بۆ زه‌وى كشتو‌كاڵى و سوودوه‌رگرتن لێى وه‌ك كێڵگه‌ى گه‌نم. پێشتر ته‌نده‌رینیان بۆ كردووه به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه”.
به‌رپرسى كشتو‌كاڵى به‌سره ئاشكرایده‌كات، “كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره كه سه‌ربه وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه رێگره له داچاندنى به‌شێك له زه‌ویه‌كان” و ده‌ڵێت: “كۆمپانیاكه رێگه‌نادات 600 بۆ 700 هه‌زار دۆنمى زه‌ویه‌كه كه ده‌كات رێژه‌ى 45٪ى ئه‌و رووبه‌ره‌ى كه بڕیارى لێدراوه دابچێنین، به بیانووى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و زه‌ویانه كێڵگه‌ى نه‌وتین”.
به وته‌ى هادى موزه‌یراوى، ” له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره و كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره و قایمقامیه‌تى پارێزگاكه له گفتوگۆدان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى به‌سره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “ئه‌و زه‌ویانه‌یان كه كێشه‌یان له‌سه‌ر نه‌بووه، پرۆژه‌كه تێیاندا جێبه‌جێ كراوه و سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه به‌تایبه‌ت به رۆژئاواى به‌سره له زوبه‌یر و سه‌فوان”.
پرۆژه‌كه به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق به‌مه‌به‌ستى زیاتركردنى رووبه‌رى زه‌وى كشتو‌كاڵى و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى ئاوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق، له‌ڕێگه‌ى بیره‌وه ئاو بۆ كێڵگه‌كان دابینده‌كات.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









