حكومه‌تى هه‌رێم ناوى 11 هه‌زار كه‌س ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات بۆ دامه‌زراندن

دامه‌زراندن له كه‌رتى گشتى | فۆتۆ: KRG
SNN – عەلی حەمە سەعید
ناوی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراق دەكرێت به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندن كە ژمارەیان گەیشتووەتە 11 هەزار دەرچوو و ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى عێراقیش ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى ئایار، بەدریە حسێن، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆئەوەی هاوشێوەی سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی عێراق، سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستانیش بەپێی پسپۆڕییان دابمەزرێن كە ژمارەیان نزیكەی 11 هەزار دەرچووە، چونكە لە ساڵەكانی خوێندنی 2017 تا خوێندنی ساڵی 2023 هیچ دەرچوویەكی یەكەمەكان لەزانكۆكان دانەمەزراون”.
به وته‌ى بەدریە حسێن، “لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە پەیوەندیدان و داوای لیستی یەكەمەكانیان لە حكومەتی هەرێم كردووە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “لەگەڵ ئەنجوومەنی راژەی حكومەتی عیراقی گفتوگۆمان كردوە و لارییان نییە لە دامەزراندنی ئەو خوێندكارانە، بەڵام داوای لیستی ناو و كۆدی خوێندكارانیان كردوە و ئێمەش داوامان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم كردووە، كە ناوەكان بۆ ئەنجوومەنی راژە بنێرن”.
دوای هەوڵەكانی ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆبونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی وەزارەت ئەنجامداوە بۆ هەنگاوە كۆتاییەكانی ئامادەكاری و هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی سەر بەشەكان لە دەرچوانی ساڵانی خوێندنی (2017 – 2018) تاكو (2022 – 2023)، كە وابڕیارە ئەمڕۆ لیستی كۆتایی ناوەكانیان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت.
هاوكات، “زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌سه‌ر خواستى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا داواى له سێ یه‌كه‌مه‌كانى سه‌رجه‌م به‌شه‌كان كرد كه به‌ڵگه‌نامه‌كانیان تایبه‌ت به دامه‌زراندن پێشكه‌ش بكه‌ن”، به‌پێى راگه‌یه‌نراوى زانكۆكه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









