كۆمیسیۆن بە فەرمی داوای لەسەرۆكی هەرێم كرد وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات

کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ بە فەرمی داوایان لە سەرۆكایەتی هەرێم كردووە كە بەفەرمی وادەیەكی نوێ دیاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەوەش دوای ئەوەی هەڵبژاردن لە 10/6 بەڕێوناچێت.
جومانەغەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNN ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی كارەكانمان بە بڕیاڕێكی وەلائی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕاگرت، ئەوەش كاریگەری هەبوو، بۆئەوەی نەتوانین لەوادەی دیاریكراودا كە 10/6/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببەین.
ئاماژەی بەوشكرد، ئەمڕۆ بە نوسراوی فەرمی داوامان لە سەرۆكایەتی هەرێم كردووە كە وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكات، بۆیە چاوەڕێی سەرۆكایەتی هەرێم دەكەین بۆ ئەوەی ئاگادارمان بكاتەوە لە دیاریكردنی ئەو وادە نوێیە، چونكە ناتوانین لە 10/6هەڵبژاردن بەرێوەببەین.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN وابڕیارە پاش كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت و ئەگەری زۆریشە كە ئەو وادە نوێیە سەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵ بێت بەو پێیەی كە كۆمیسیۆن زۆرێك لە ئیش وكارەكانی تەواوكردووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









