بانكی TBIی مەرجی داناوە بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران و حكومەتی هەرێمیش ڕازی نییە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا و بەدوو قۆناغ ناوی زیاد تر لە 820 فەرمانبەری وەزارەتە جیاوازەكانی هەرێم ڕەوانەی بانكی TBIی كرا بۆ ئەوەی تەوتینیان بۆ بكرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو بانكە كاری تەوتینی ئەو فەرمانبەرانەی ڕاگرتووە و بەمەرج دەست بەتەوتین دەكاتەوە و حكومەتی هەرێمیش بەو مەرجە ڕازی نییە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە دوو قۆناغ ناوی زیاتر لە 820 فەرمانبەری لەوەزارەت و دەستە جیاوازەكان ئاراستەی بانكی بازرگانی عێراق TBIی كرد بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی هەژماری من تەوتین بكرێن، بەڵام بانكی TBIی كارەكانی بە تەوتینكردنی ئەو فەرمانبەرانەی ڕاگرتووە و نایەوێت بەوجۆەی حكومەتی هەرێم دەیەوێت تەوتینی فەرمانبەرانی هەرێم بكات
ئاماژەی بەوەشكرد، بانكی بازرگانی عێراق وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی ئاگاداركردووەتەوە بەمەرجێك دەستدەكاتەوە بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە ناوی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتێكی ئاراستە بكرێت پاشان تەوتین دەكات، نەك ناوی فەرمانبەرانی وەزارتە جیاوازەكان و بە ژمارەی جیاواز، بە نمونە دەبێت ناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە ڕەوانە بكرێت پاشان تەوتین دەكات نەك چەند ناوێك لە چەند وەزارەتێكی جیاواز.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەو داواكارییەی بانكی TBIی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم كراوە، بەڵام لەوەڵامدا ڕازی نەبووە بەوجۆەی بانكی TBIێ داوایدەكات تەوتین بكرێن، بەڵكوو دەیانەوێت هەرجارەو چەند ناوێك لە چەند وەزارەتێكی جیاواز ڕەوانە بكرێن، بەڵام ئەوەش لەلایەن بانكی TBIی ڕەتكراوەتەوە بەوپێیەی كە ئەوە دژ بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









