وەزارەتی دارایی و ئابوری نوسراوێک ئاڕاستەی دەروازە سنورییەکان دەکات

وەزارەتی دارایی
SNN
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە نوسراوێک دەروازە سنورییەکان ئاگادار دەکاتەوە و داوادەکات پسوڵەی بارکردن بەشێوەی کاتی رابگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایار، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگی حاجی ئۆمەران، باشماخ و گەرمیان کردووە و تیایدا هاتووە، بەبڕیاری وەزیری دارای و ئابووری، بۆ ماوەی سێ رۆژ داواکردنی بەڵگەنامەی پسوڵەی بارکردن “بوڵیسەی شحن” بەشێوەیەکی کاتی ڕابگرن.
ئاماژە بەوەکراوە، ڕاگرتنی داواکردنی پسوڵەی بارکردن، تاوەكو ئەو کاتە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پرسە لەگەڵ بانکی بازرگانی عێراق TBI تاوتوێدەکات، هاوکات بڕیارەکە لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی رۆژی 29ی ئایاری 2024ەوە جێبەجێ دەکرێت، لە هەمان کاتدا پێویستە لە پسووڵەی بارکردن “بوڵیسەی شەحن”دا ئەم زانیارییانە هەبێت، ناوی خاوەنی بار، لەکوێیەوە بارەکەی بۆ هاتووە و بارەکەی بەچەند کڕدراوە.
روونیشکراوەتەوە، ئامانج لە بۆڵیسەی شەحن، بۆ رێگەگرتنە لە سپیکردنەوەی پارە و بردنە دەرەوەی دراوی بیانی، لەکاتێکدا بازرگانان بە نرخی فەرمی دۆلاریان لەلایەن حکومەتەوە پێدەدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە، شۆفێری بارهەڵگرەکانی مەرزی پەروێزخان، خۆپیشاندان دەکەن لە دژی ئەوەی لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ هەر بارێک بڕی 15 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









