حكومه‌تى هه‌رێم مه‌رجى داناوه بۆ به‌غدا، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێى نه‌كات ئاماده نییه لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌رجى داناوه بۆ به‌رپرسانى عێراق، ئه‌گه‌ر پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نیسانى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم ره‌وانه نه‌كه‌ن ئاماده نییه لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى مه‌ده‌نى بۆ مانگى ئایار بنێرێت.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كە SNN لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمى كوردستان دەستیكەوتوون، “سەرەڕای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی ئايارى فەرمانبەران بە شارستانی و سەربازییەوە ئامادەیە، بەڵام وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێم مه‌رجى داناوه بۆ ناردنى لیسته‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كه ئه‌ویش بریتیه له ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، “وەزارەتی دارایی عێراق مەرجی ناردنی پارەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەكانی بەستووەتەوە بە ناردنی ناوی تەواوی ئەو هێزانە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەت ئامادەنییە ناوی ئەو هێزانە بنێرێت و تەنها بەكۆد ناوەكانیان رەوانە كراوە، بۆیە تا ئێستا ئەو گرفتە چارەسەر نەكراوە. هاوكات، هه‌رێميش سووره له‌سه‌ر مه‌رجه‌كه‌ى خۆى كه بریتیه له ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌رامبه‌ر ناردنى لیستى مووچه‌ى مانگى ئایار”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بۆ SNN ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، “ئاوات شێخ جه‌ناب، وەزیری دارایی هەرێم ئەوەی بە بەرپرسانی وەزارەتەكەی وتووە كە ناكرێت لیستی مووچەی مانگی ئایار بنێرین بۆ بەغدا لەكاتێكدا هێشتا بەشێكی زۆری فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان مووچەیان وەرنەگرتبێت، چونكه ئه‌وه گرفت بۆ میزان موراجەعەی مانگی نیسان دروستدەكات و دەبێت هەموو مووچەكان دابەشبكرێن، پاشان لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانە دەكرێت”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









