مەکسیک: نزیکەی 100 ملیۆن دەنگدەر بۆ یەکەمجارە سەرۆکێکی ژن هەڵدەبژێرن

TOPSHOT - Former Mexico City mayor Claudia Sheinbaum celebrates after being named presidential candidate of the ruling Morena party for next year's presidential election in Mexico City on September 6, 2023. (Photo by CLAUDIO CRUZ / AFP)
SNN
لە نێو سێ کاندیدی سەرۆک کۆماری مەکسیک دوو کاندیدیان ژنن، دادوەر کلاودیا شینباوم و رکابەرەکەی سوچیتل گاڵفیس، نزیکەی 100 ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمەش یەکمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ژنێک وەک سەرۆک هەڵبژێردرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی حوزەیران، ئاژانسى هەواڵى فرانس 24 بڵاویکردوەتەوە، لە مەکسیک نزیکەی 100 ملیۆن دەنگدەر دەنگ بە سەرۆک کۆمارێکی ژن دەدەن، کە ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووی وڵاتەکەدا ژنێک ببێتە سەرۆک کۆمار، هاوکات بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە رۆژانە ژن دەکوژرێت.
ئاماژە بەوەکراوە، لە بانگەشەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی کۆمارى مەکسیک 25 کاندید لەلایەن باندە مافیاییەکان و بازرگانانى ماددە هۆشبەرەوە کوژراون و رۆژانەش لەو وڵاتە 9 بۆ 10 حاڵەتى کوشتنى ژنان تۆمار دەکرێت.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەو کاندیدەى زۆرترین چانسى بردنەوەى ئەم هەڵبژاردنەى هەیە دادوەر کلۆدیا شینباوم-ە لە جوڵانەوەى نوێبونەوەى نیشنیمانى (مۆرینا).
بەگوێرەی ئاژانسەکە، بنکەکانى دەنگدان لەو وڵاتە کاتژمێر 8:00 لە باشورى نیمچە دورگەى یۆکاتان دەکرێتەوە و دواتر لە ناوەندى وڵاتەکەش دەنگدان دەستپێدەکات لەنێویاندا پایتەختى وڵاتەکە و چاوەڕێ دەکرێت چەپڕەوەکان سەرۆکایەتیی شارەوانى ببەنەوە.
جگە لە هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ، چاوەڕێ دەکرێت 70 هەزار کاندید 20 هەزار پۆست پڕبکەنەوە لەنێویاندا 128 کورسى ئەنجومەنى پیران و سەرۆکایەتى شارەوانى مەکسیکۆ سیتى و نوسینگەکانى چەندین پارێزگا.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









