پۆلیسی دارستان هەشت کەسیان بە تۆمەتی راوە ماسی دەستگیرکردووە

SNN
بنکەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش هەشت کەسیان بە تۆمەتی راوە ماسی دەستگیرکردووە، هاوکات پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاوی ئاژەڵە کێوییەکان، هەستاون بە پاککردنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی حوزەیران، کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان لە سۆنگەی خەمخۆریان بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان هەستان بە پاککردنەوەی ئەو گۆم و سەرچاوە ئاوییانەی کە بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان لە چیای بەرانان دروستکراون.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكان دەڵێت، “پیشە و ئەرکی هەموو ساڵێکیانە”.


لە هەڵمەتێکی تری پۆلیسی دارستاندا، بنکەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش لە چەمی باسەڕە، هەشت هاووڵاتییان بە تۆمەتی ڕاوی ماسی دەستگیر کردووە.
ئاماژەیان بەوەکردووە، جگە لە دەستگیرکردنی راوچییەکان هاوکات دەستگیراوە بەسەر حەوت قوڵاپی ڕاوکردن و تۆڕێک و ژمارەیەك ماسی ڕاوکراو .


هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









