بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم داتای کەشناسی مانگی پێنجی بڵاوکردەوە

بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم داتای کەشناسی مانگی پێنجی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەراورد بە 30 ساڵی رابردوو مانگی پێنجی ئەمساڵ 2.2 فێنکتر بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی حوزەیران، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، داتای كەشناسی مانگی ئایاری 2024ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسی سلێمانی، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا نزمترین پلەی گەرمی 9.4 پلە و بەرزترین پلە 38.2 پلە تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی پێنجدا 21.9 پلە بووە كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی 30 ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ 2.2 پلە فێنكتر بوو.
هاوکات، بڕی بارانی ئەم مانگە 99.6 ملیمەتر بوو، كە سێ ئەوەندەی تێكڕای ٢٥ ساڵی ڕابردوو باریوە.
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بە درێژایی کاتەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
لەبارەی کەشی سبەینێ دووشەممەوە ئاشکرایکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
لە هەمان کاتدا بۆ ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەی هەرێمیش گەرمیان دەبێت کە 43 پلەیە، نزمترین پلەی گەرماش حاجی ئۆمەرانە کە پلەی گەرمییەکەی 26 پلە دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 38
سلێمانى: 37
دهۆک : 36
زاخۆ : 38
هەڵەبجە : 40
کەرکوک: 40
سۆران : 36
حاجی ئۆمەران: 26
گەرمیان : 43
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









