“وەك یەكێتی خۆمان بە حزبی هەڵبژاردن دەزانین و بەرپرس نین لە دواخستنی”

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی هەمووكاتێك ئامادەی هەڵبژاردبووە و ئامادەشە لەهەركاتێكدا هەڵبژتردن بكرێت، بەڵام دواخستنی هەڵبژاردن لەو وادەیەی كە دیاركرابوو لە ئەستۆی ئەو لایەنەدایە كە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی ڕێگربوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەبێت بەرپرسیارێـی ئەو تاوانەش لە ئەستۆبگرێت.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: وەك یەكێتی خۆمان بە حزبی هەڵبژاردن دەزانین و خەباتیشمان بۆ ئەوە بووە كە دیموكراسی و هەڵبژاردن ببێتە بنەمایەكی سەرەكی لە حكومڕانیدا، بۆ ئەمەبەستەش خەباتی زۆرمانكردووە و بەردەوامیش دەبین لەو خەباتە بۆیە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و زیاتر گرنگیدان بەو قەوارەیە هەمووكات ئامادەی هەڵبژاردن بووین و لەداهاتووشدا هەر وادەمێنینەوە و خۆمان لەهەڵبژاردن نادزینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێمان باشبوو لەو وادەیەی كە دیاریكرابوو لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە و كۆمیسیۆنیش ئامادەكاری بۆ كردبوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و ئەنجامەكەشی هەرچییەك بێت هەموولایەك پێی ڕازیبن، بەڵام ئەو لایەنەی كە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی هۆكاری دواخستنی هەڵبژاردن بووە لەووادەیە دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو دواخستنە بگرنە ئەستۆ.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، وەك یەكێتی ئامادەن بۆ هەڵبژاردن و پێمانوایە نەریتی دواخستنی هەڵبژاردن زۆر خراپە چونكە یەكێك لە بنەماكانی دیموكراسی ئەوەیە كە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بكرێت، بۆیە وەك یەكێتی بۆ هەر دواخستنێك بەرپرسیارەتی هەڵناگرین و ئەو كەسانە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن كە دوایانخستووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









