نوێترین زانیاری لەبارەی پەسەندكردنی خشتەی بودجە و پشكی هەرێم

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق لەبارەی پەسەندكردن و دەنگدان بە خشتەی بودجەی 2024 ی عێراق كۆببێتەوە، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كۆبوونەوەكەی سبەی پێویستی بە نیوە كۆ یەكی ژمارەی پەرلەمانتارانە، هاوكات لە خشتەكەشدا پشكی هەرێم دیاریكراوە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمان وابڕیارە كە لەكاتژمێری سێی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە بچێت، بۆ ئەومەبەستەش پێویستە نیوە كۆ یەكی ژمارەی پەرلەمانتاران ئامادەی كۆبوونەوەكە ببن بۆ ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو ببێت و بتواندرێت كۆبوونەوەكە بەڕێوەبچێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر نیسابی یاسایی تەواو نەبێت كۆبوونەوەكە بەڕێوەناچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی خشتەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە كە تەنها یەك برگەیە و تایبەتە بە پەسەنكردنی خشتەی بودجە، لیژنەی دارایی راپۆرتێك لەبارەی ئەو خشتەیەوە ئامادە دەكات و لەو كۆبوونەوەیە دەیخاتەڕوو، دوای خوێندنەوەی راپۆرتەكە، گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، هاوكات خشتەكانی بودجە تایبەتن بە خەرجی و داهات و كورتهێنانی پێشبینیكراو بۆ ساڵی 2024
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بۆ بودجەی ساڵی 2024 دیاركراوە، بۆ ئەمساڵ نزیكەی 211 تریلیۆن دینارە لە بودجەكەدا تەرانكراوە، هاوكات پشكی هەرێمی كوردستان لەو بودجەیەدا زیاتر لە 20 تریلیۆن دینارە، بەڵام نازاندرێت كۆبوونەوەكە دەكرێت و هیچ گفتوگۆو ناڕەزایەتیك دروست نابێت یاخود بەبێ كێشە دەنگی لەسەر دەدرێت و تێدەپەڕێندرێت، چونكە، وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان لە9/6/2024 كۆتایی دێت و دوای ئەوە دەكەوێتە پشووەوە كە بۆ ماوەی مانگێك پشووەكە بەردەوامی دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









