ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر خشتەی بودجە دەدات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، وابڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگ لەسەر خشتەی بودجەی گشتی عێراق بدات و پێش ئەوەش لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیران، بڕیارە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی 2024 کۆبێتەوە، هاوکات واچاوەڕوان دەکرێت پێش دەنگدانەکە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبێتەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لەوبارەیەوە ئامادە بکات.
لە لێدوانێکی پێشتردا کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، چەند پەرلەمانتارێک تێبینییان لەسەر کەمکردنەوەی پشکى پارێزگاکانیان هەیە و لایەنە کوردستانییەکانیش زیاتر گرنگى بە گەرەنتیکردنى پارەى مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان دەدەن.
بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاترە و لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە، کە نۆ تریلۆن و 55 ملیار دینارى تەرخان دەکرێت بۆ مووچە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









